به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، لە کۆتایی بیست و نۆیەکەمین دانیشتنی سەرۆکانی ھاوکاریی شانگھای کە لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی ھەشت ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوەکە، ڕەزامەندیی خۆیانیان لەمەڕ گۆڕانی ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەندامی چاودێرەوە بۆ ئەندامی سەرەکی ڕاگەیاندو بەڵگەکەیان واژۆ کرد.
بە پێی ڕەوتی گۆڕدرانی ئەندامەتیی ئێران وەکو ئەندامێکی سەرەکیی ڕێکخراوەکە دەستی پێ کراوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەولا وەکو ئەندامی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە گرینگە ناوچەییە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام دا ھا.کاری و پەیوەندیی بەردەامی دەبێت.
342/